مانگرتنە گشتییەکان گەیشتە کوردستان/ زێڕنگەرەکانی ورمێ پەیوەستی مانگرتن بوون

kmmk: لەدرێژەی ناڕەزایی و مانگرتنەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئەمجارە زێڕنگەرەکانی بازاڕی ورمێ دەستیان دایە مانگرتن.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چوارشەممە ۶ی پووشپەڕ، زێڕنگەرەکانی شاری ورمێ دوکانەکانیان نەکردەوە و ڕایان گەیاندووە کە لەناڕەزایەتی دژبە ڕەوشی خراپی ئابووری وبازاڕ پەیوەستی مانگرتن بوون.

زۆرینەی زێڕنگەرەکان لەشەقامی ئیمام و پاساژەکانی ناوشار پەیوەستی ئەم مانگرتنە بوون وخوازیاری باش بوونی ئەم دۆخە قەیراناوییە بوون.

جێگەی باسە کە ئێران لەدۆخێکی زۆر گرانی ئابووریدایە و بایەخی “ڕیاڵ”ی ئێران لەبەراوەرد لەگەڵ ئەرزەکانی دیکەی وەکوو دۆلار و یۆرۆ لەداشکانێکی بێ وێنەدایە و هێزی مامەڵەکردنی لێبڕاوە. ئەم حاڵەتە بووەتە هۆی ئەوەی نرخەکانبە چرکە گۆڕانیان بەسەردا بێت و بازاڕ تووشی داڕمان وئیفلیج بوون ببێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: