KMMK:بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی لەشوێنی کار ، کرێکارێکی ئیدارەی (مخابرات) بەناونیشانی، “مەحموود حەسەنی ئاقابەیگ” کە نزێک بەمانگێک دەبێ لە دەکەڵی ۸مەتری موخابرات دەکەوێتە خواروو وتووشی خەساری گران دەبێت،ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۱۱ی جۆزەردانی ۱۳۹۷ی هەتاوی،لەنەخۆشخانەیەک لەشاری تەورێزگیانی خۆی لەدەست دا.
مەحموودی حەسەنی ئاقابەیگ خێزاندار و خاوەنی دوو مناڵ کەلەبەشی موابراتی گوندەکانی شاری تیکاب کاری دەکرد.
نەبوونی فێرکاری پێویست و کەرەستەی گونجاوی پاراستنی شوێنی کار هەرساڵ گیانی سەدان کرێکار لەئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان وەردەگیردرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان