سزای ۹ مانگ زیندان بۆ “کاوان مەحموودیان “

KMMK: حوکمی زیندانی سیاسی کاوان مەحموودیان لە یەک ساڵەوە کەم کرایەوە بۆ ۹ مانگ . ئەو زیندانیە سیاسیەی کورد بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەت و ئاسایشی گشتی و بەهاوکاری یەکێک لە حیزبە ئوپۆزۆسیونە کوردستانیەکان  زیندانی کرابوو .
مەحموودیان لە لقی ۲ی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە ساڵێک سزای زیندانی بۆ بڕابویەوە و بە کەمکردنەوەی سزاکەی و بە پێی ئەژمارکردنی خولی دەستبەسەریە کاتیەکەی لە ئیتلاعات ، ڕۆژی ۲٥ی پوشپەڕی ساڵی ۹۷ی هەتاوی لە بەندیخانە ئازاد دەکرێت .
کاوان مەحموودیان لە سەرماوەزی ساڵی ۱۳۹٦ دا لە دوای دوو مانگ دەستبەسەری لە سلولی ئینفرادی ئیتلاعاتدا دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە و لە دادگاێیکی سەرتاییدا بە ساڵێک زیندان سزا درابوو .
کاوان مەحموودیان وەرزێر و لە دانیشتوانی گەورە گوندی تەنگیسەرە سەربەشاری سنە .لە ۱٨ی ڕەزبەری ۱۳۹٦دا لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرابوو .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: