بۆسەبۆ نانەوە و کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن چەکدارانی حکومەتەوە ئاسایی بۆتەوە

kmmk

بەپێی ڕاپۆرتی چەند سەرچاوەی باوەڕپێکراو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە ، ڕۆژی ۱۰ی جۆزەردانی ۹۷ی هەتاوی لە دەڤەری “بەردەخاوەر” لە ناوچەی پیرانشار لە لایەن هێزە چەکدارەکانی هێزی ئینتزامی کۆماری ئیسلامیەوە کۆڵبەران و کاسبکاران دراونەتە بەر دەسڕێژ و کۆڵبەرێک بە ناوی “عەبدوڵا “خەڵکی گوندی “قەڵاتەڕەش” پێی بریندار دەبێت و خوێنێکی زۆری لە بەر دەڕوات .

لە لاێیکی ترەوە لە دوای بۆسەنانەوەی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شوێنێکی دیکەدا بە ناوی دۆڵەمەیدان کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە و ناسنامەکەی هێشتا ئاشکرا نەبوە .

هەر بە هەمان شێوەی دەسڕێژی بێ بەزەیانە و بێ پەروای هێزەچەکدارەکان لە ڕۆژی ۱۱ی جۆزەردان لە شاری سەردەشت کاسبکارێکی دیکە بە ناوی” قادر ـ ب ی ـ بریندار دەکرێت .

کۆڵبەر نیوز ڕایگەیاندوە” قادر ب ی ” شوفێری ماشین بوە و چوار کۆڵبەری دیکەی لەگەڵ بوون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان