KMMK :کۆمۆسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ بە ڕاگەیاندنی ئەوەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی درووست ودادوەرانە لەدۆخی هەنووکەیی تورکیا کە ڕوانگەگەلی جیاواز بە نالەبارترین شێواز سەرکوت دەکرێ دوور لە ڕاستییە، وخوازیاری نەهێشتنی حاڵەتی نائاساین لەو وڵاتە.
زەید ڕەعد الحسێن، کۆمیسیۆنێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا داوای لە دەوڵەتی تورکیا کرد لەهەمبەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنیکی تۆکمە ویاسایی ، حاڵەتی نائاسایی بنێتە لاوە.
ڕەجەب ئەردوغان ، دیکتاتۆری تورکیا دۆخی نائاسایی پاش سەردەمی کودیتای سوپا لەتورکیا کەلە ژوئییەی ۲۰۱۶ هاتەئاراوە بۆجاری حەوتەم نوێ کردەوە.
جێگەی باسە کە ئامانج لەهێنانە ئارای حاڵەتی نائاسایی تێکشکانی کوردەکان و وەدەرنانی ئەوانە لە پڕۆسەی سیاسی ئەو وڵاتە ،هەربەو جۆرەی کە زۆرینەی بەرپرسانی سیاسی و ڕێبەرانی پارتی دیمۆکڕاتیکی گەلان لە زیندان دان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان