دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە

KMMK :سێ شەممە : ۱۸ ی گوڵانی ۱۳۹۷ کۆچی هەتاویی لە کاتی نوێژەندکردنەوەی نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گۆڕێکی بەکۆمەڵی ۸۰ کەسی دۆزرایەوە .

دەوترێت ئەم گۆڕە بە کۆمەڵە هی ئەو گەنجانەیە کە لە دەوڵەتی مەحەممدی خاتمی و لە کاتی خۆپیشاندان ، دەستگیر کراون و دواتر کوژراون.

ئەو گومانە دور لە ڕاستی نیە چۆن چەندین بەڵگە دەی سەلمێنن کە لە مانگی ڕەشەمی ۱۳۷۷ ی هەتاویی لە کاتی خۆپیشاندان بە سەدان هاوڵاتی درانە بەر دەست ڕێژی گولە وزیاتر لە هەزاری تریش دەست گیر کران ، دواتر دەستگیرکراوەکان بۆ پادگانی لەشکەری ۲۸ ی شاری سنە گوازرانەوە کە دواتر چەند کەس لەوانە بە کۆمەڵ کوژران و دواتر تەرمەکانیان بە هیچ شێوەیەک نەدرایەوە بنەماڵە کانیان .
ئێستاش خەڵکی شاری سنە داخوازن کە شوێنی ناشتن و ڕۆفاتی قوربانیانی ئەو سەردەمە بزانن کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادە نیە شوێنی ئەوان ئاشکرا بکات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان