دەسبەسەری چالاکی کرێکاری کورد لە سنــــە

KMMK: سێ شەممە ۱۸ی گوڵــانی ئەمساڵ “ئارمین شەریفــی” ئەندامی ناوەندی پیشەیی کرێکارانی وەرزی وبیناسازی سنـــە، لەلایەن هێزە ئەمنــییەتکانی کۆماری ئیسلامی ئێــرانەوە دەسبەسەرکرا.

بەکوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار : ” ئارمین شەریفی کاتێــکە بانگهێشــتی ئیــدارەی ئیتلاعاتی ســـنە کرا دەســبەسەرکرا.”
تابڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێن و دۆخی ئەم چالاکی کرێکارییە زانیارییەک بەدەستەوە نـــییە.

جــێگەی بیرهانینە کەدوو چالاکی کرێـــکاری دیــکە بەناوەکانی “یەدە سەمەدی و ئەمێــر شەهابی” کەلە ڕۆژی جیهانی کرێکار لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەسبەسەرکرابوون، هێشتا هەر بە دەسبەسەرکراوی ماونەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان