هاوڵاتییەکی کورد پاش دیپۆرت کردنەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا

KMMK: هاوڵاتیکی کورد بەناونیشانی «عەلی عەزیزی» خەڵکی کرماشان پاش دیپۆڕت کردنەوەی بۆئێران لە وڵاتی دانماڕکەوە، لە لایەن ئێتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم هاوڵاتییە کوردە ساڵی ۱۳۹٤ی هه تاوی ڕوو لەوڵاتی دانماڕک دەکات بەمەبەستی پەنابەری و پاش وەرنەگیرانی لەلایەن ئەو وڵاتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ۵ ی گوڵان دیپۆڕتی ئێران دەکرێتەوە.

عەلی عەزیزی پاش دیپۆڕت کردنەوەی بۆ ئێران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعات لە کرماشان.

ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعات لە کرماشان لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەی دەروونی دەراوە و تا ئێستەش لە ئەو ئیدارەیە ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان