KMMK:دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی له لایه‌ن حكوومه‌تی ئێران ده‌ركرا، ڕێكخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه و داوای له حكوومه‌تی ئێران كرد كه سزای له‌سێداره‌دانی ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕاگرێت.
ئه‌منستی ئاماژه‌ی بەوە كردووه زانیاری‌یان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه؛ «دادگا له ماوه‌ی كاتژمێرێكدا سزای له‌سێداره‌دانی ده‌ركردووه و شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ش به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕامینە وه دیاره.»
ئه‌منستی ڕایگه‌یاند: له دادگادا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو كه بیسه‌لمێنێت ڕامین كه‌سێكی كوشتووه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه داوا له حكوومه‌تی ئێران ده‌كه‌ین كه سزای له‌سێداره‌دانی زیندانیی كورد ڕامین حوسێن په‌ناهی ڕاگرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان