دەسبەسەری شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی ورمێ

kmmk: لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ، یەکێک لە دانیشتوانی گوندی “فەلەکان”ی سەربە ناوچەی مەرگەوەری ورمێی دەسبەسەر وگواستییەوە بۆ گرتووخانەی ئەو ناوەندە ئەمنییەتیە.

دەسبەسەری هاوڵاتیان کورد بەهۆکاری پڕوپووچ و هێنانەئاری گوشار و ترس و سام لە کۆمەڵگەدا لە شۆڕشی ۵۷ی گەلانی ئێران بەم لاوە درێژەی هەبووە. ئەم هاوڵاتییە کوردە لەلایەن پاراستنی ئیتلاعاتی سپاوە بەهۆکاری هاریکاری نەکردنی ئەم ئۆرگانە، دەسبەسەر کراوە. ناونیشانی دەسبەسەرکراوەکە لەلایەن ماف نیووزەوە بە”عیسمەت سەلەحشوور” ئاشکرا کراوە.

دامەزراوە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێی هەڕەشە، بانگهێشت، دەسبەسەری سەرەڕۆیانە، ئەشکەنجە و لەکۆتاییدا زیندان وبڕینەوەی «حوکمی درێژماوە وئێعدام » لەساڵانی ڕابردوودا ترووسکایی لەژیان و ئازادی خەڵک ئاخنیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان