ڕاگواستنی هاوڵاتییەکی ژنی کورد بۆ زیندانی ناوەندی ســـنە

KMMK: هاوڵاتییەکی ژنی کورد بەناونیشانی ” شتاو فارووقی” لە رێکەوتی۳ی خاکەلێووەی لە زیندانی تەورێز گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە.

جێگەی باسە کە ناوبراو بۆچاوپێکەوتنی کەسوکاری سەردانی تورکیای کردبوو وکەلەکاتی گەڕانەوە لەشاری تەورێز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو وتائێستە لەهەمبەر هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان