ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لەلایەن حکوومەتی ئێرانە ـەوە

KMMK:یەکشەممە ۲۰ی ڕەشەممەی ساڵی ۱۳۹۶ی هەتاوی ،ئیمامی جەماعەتی شاری کرماشان خوازیاری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کەسانێک بووە کەلەفستیواڵی خێڵ وئێلەکان بەشێوەی تێکەڵاوی هەڵپەڕکێی کوردیان کردووە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیمامی جەماعەتی کرماشان کە هاوکات نوێنەری (وەلایەتی فەقیهی)کۆماری ئیسلامی ئێرانیشە، کوتوویەتی : ئەم دیاردەیە دژی ئایین و گوماناوییە ودەبێتە هۆی گەشەپێدانی بەشەرمی وداواکاری ڕێگری کردن لە تابۆ شکێنەکانە.

جێگەی باسە کە، هاوڵاتیانی کورد لەشار وگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێوڕەسمی کردنەوەی ئاگر، هەڵپەڕکێ لەکۆڵان وشەقامەکانی شارەکان وهەروەها لەسەربەرزایی کێوەکانی کوردستان،نەورۆز وداب ونەریتەکانی پێوەندی دار بەساڵی نوێ ڕێز ویاد لێدەکەنەوە.

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێنانەئارای ترس وتۆقاندن، دەسبەسەری چالاکانی مەدەنی و…هەوڵ دەدات ڕێگری لەبەڕێوەچوونی ئەم ڕێوڕەسمانە بکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان