کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): ئەوڕۆ ۲١ی ڕەشەممەی ۱۳۹۶ی هەتاوی ۷ کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی چالاکی وبەشداری کردن لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژبە هێرش وپەلامارەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەرکران.
بەگوێرەی هەواڵەکە دوابەدوای پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر عەفرین وکوشتن وبرینداربوونی سەدان کەس لەخەڵکی مەدەنی ئەو ناوچەیە، و بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتە زلهێزەکان چالاکانی مەدەنی کورد لەهەموو بەشەکانی کوردستان ولەهەموو جیهانە ڕژاونەتە سەر شەقامەکان وناڕەزایی خۆیان دەربڕیووە وکەوتوونەتە بەر هێرش وپەلامار.
کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چەندین شاری ڕۆژهەلاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی پشتگیری لە عەفرین و شەرمەزارکردنی هێرشی تورکیا گردبوونەیان پێک هێناوە. لەم گردبوونەدا لە شاری مەریوان حەوت چالاکی مەدەنی دەسیبەسەر کران.
ناونیشانی ئەم کەسانەی تائەم چرکەساتە دەسبەسەر کراون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
۱ـ عەدنان حەسەن پوور ۲ــ ئارمان غەفووری ۳ــ محەممەد دانش ٤ـ فەرامەرز محەممەدی ۵ـ ناسێح باخشی ۶ــ دیار یەزدانی ۷ــ ئەحمەد ئیران پەناە.
بەگوێرەی باسەکە، چەندد کەسێکی دیکە بانگهێشت و هەڕەشەی دەسبەسەریان لێکراوە کەهێشتا ناوەکانیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان