کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ئەمساڵ حوکمی ئێعدامی زیندانی سیاسی کورد«نەزمین حەیدەری» لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری خۆی داشکا بۆزیندانی تەعزیری.
حوکمی نەزمین حەیدەری لە ئێعدامەوە داشکاوە بۆ ۱۵ساڵ زیندانی تەعزیری. ناوبراو هەنووکە لە پێنجەمین ساڵی خولی مەحکوومییەتیدایە لە زیندانی سەڵماس.
بەگوێرەی ماف نیووز :” نەزمین حەیدەری” هاوڵاتی خەڵکی سەڵماس، لە مانگی گوڵانی ۱۳۹۲بە گومانی هاریکاری لەگەڵ حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دەسبەسەر و دواجار بەتۆمەتی محاربە بۆزیندانی تاهەتایی لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامییەوە مەحکووم کرابوو.”
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


