کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: پارێزەری موحەممەد عەلی تاهیری، دروست کەری گروپی بازنەی عیرفان(عرفان حلقه) جەختی کردەوە کە ئەم بەندکراوە بڕواییە لە دژایەتی لەگەڵ “رەت کردنەوەی پارێزەرەکانی لەلایەن دادگەوە و درێژەی بەندکردنی نایاسایی” لە رۆژی ۱٨ی رێبەندانی ئەمساڵەوە دەستی داوەتە مانگرتن.
زەینەب تاهیری پارێزەری بەڕێز تاهیری رایگەیاندووە: ” لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا کە لەگەڵ بەڕێز تاهیریدا هەمبوو، پێی راگەیاندووم کە لە بڕواری ۱٨ی رێبەندانی ئەساڵەوە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن. بەڕێز تاهیری لە دژی پەسەند نەکردنی پارێزەرەکانی لەلایەن دادگەوە و درێژەی بەندکردنی نایاسایی پاش بەسەر بردنی خولی پێنج ساڵە ناڕازییە.”
پێویست بە بیرهێنانەوەیە کە موحەممەد عەلی تاهیری پێشتر لە ساڵەکانی ۹۲ و ۹۴ دەستی دابووە مانگرتن.
موحەممەد عەلی تاهیری خەڵکی شاری کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستاندایە، بناغەنەری رێکخراوەی کولتوری و هونەری(عرفان حلقه) کە لە ساڵی ۱۳۹۰ دا لە بەندیخانە بەسەر دەبات و بە تۆمەتی (مفسد فی الارض) قەراری سێدارەی لەسەر دەر کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان