۱۹ ساڵ ژووری تاکەکەسی/ پێشێلکردنی مافە مرۆیەکانی عەبدوڵا ئۆجالان

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: عەبدوڵا ئۆجالان رۆژی دووشەممەی ٢٦ی رێبەندانی ۱۳۷۷ی هەتاوی (۱۵ی فوریەی ۱۹۹۹) لە نایرۆبی دەست بەسەر کرا. ۱۹ ساڵ بەسەر دەست بەسەری ئەم رێبەرەی کورد دا تێدەپەڕێت. مافەکانی ئەم رێبەرەی کورد وەک بەندکراوێک و کەسایەتیەکی گەورەی سیاسی کورد لە لایەن حکومەتی تورکیاوە بە بەردەوامی پێشێل کراوە.

ئۆجالان مەودای ۱۹ ساڵە لە ژورە تاکەکەسیەکان لە بەندیخانەی ئیمرالی بەند کراوە و نزیک بە حەوت ساڵە (لە مانگی ژوییەی ۲۰۱۱)وە داواکاری پارێزەرەکانی بە مەبەستی رۆیشتن بۆ بەندیخانەی ئیمرالی و چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان (۷۱۰ جار) لە لایەن پەرپرسانی حکومەتی تورکیاوە دژایەتی لەگەڵ کراوە. نزیک بە یەک ساڵ و نیو لە دوایین چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەی تێدەپەڕێت و حکومەتی تورکیا تەنانەت رێگری دەکات لە چاوپێکەوتنی بەرێز ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەی.

لە بڕگەی ۵ی جاڕنامەی چۆنیەتی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندکراوان بە پێی مافی نێونەتەوەیی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ۱۴ی دیسەمبەری ۱۹۹۰ هەڵبژێردا، هاتووە کە؛ هەمو بەندکراوان، بە چاوپۆشی لەگەڵ بەرتەسک کردنەوە کە بە رونی خواستی سروشتی بەندیخانەیە، لە مافی مرۆڤ و ئازادیە سەرەتاییەکانی ناوبراو لە جاڕنامەی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ بەشداره، هەروەها مافی مرۆڤ و ئازادیە سەرەتاییەکانی هاتوو لە بەڵێن نامەی نێودەوڵەتی مافی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کولتوری، بەڵێنی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی و سیاسی نوسراوەی (پرۆتۆکۆل) سەربەست و پەیوەندیدار لەگەڵی و بەڵگەنامەکانی تری مافی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، لەکاتێکدا کە وڵاتی بەندکراوەکە پەیوەست بێت بەو بەڵگەنامەوە، بۆ بەندکراو دەبێت بەڕێوە بچێت، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ کات مافە مرۆیەکانی ئەم بەندکراوەی بە فەرمی نەناسیوە.

لە سەرەتاکانی ساڵی ۲۰۱۷ لە دانیشتنێکی رۆژنامەوانیدا، گودو رامۆند، سەرۆکی دادگەی مافی مرۆڤی ئۆروپا لە وڵامی پرسیارەکانی هەواڵنێرەکاندا سەبارەت بە هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان وتی: ئەم هەلومەرجە(پەراوێزی سەپێندراو) کە بەڕێز ئۆجالان تیایدایە دەژی پێشێلکاری مادەی ۳٤ی بەڵێن نامەی مافی مرۆڤی ئۆروپایە.

لە ناوینی ساڵی ۲۰۱۷ رزان ساریجا یەکێک لە پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان لە وتووێژێکدا رایگەیاند: “کە حکومەتی تورکیا بە شیوەی بەندکردنی چڕ و پڕ لە بەندیخانەی ئیمرالی سەرقاڵی سەپاندنی مەرگی لەسەرخۆیە بۆسەر ئۆجالان. ساریجا رێکخراوەکانی بەرپرسی نێودەوڵەتی بە بۆنەی بێدەنگ بون سەبارەت بە پێشێلکاری یاساکانی نێودەوڵەتی لە تورکیا ئیدانە کرد. ”

بە وتەی ئەم پارێزەرە؛ ” دادگەی مافی مرۆڤی ئۆروپا کە پێشتر بە شێوازی بەڕێوە چونی محاکمەی ئۆجالان ناڕەزایەتیان دەر بڕیبوو لە پێگەکانی خۆیان کشاونەتەوە و تورکیایان لە هەمبەر قەبوڵ نەکردنی محاکمەی دوبارە لە هەلومەرجێکی یەکساندا نەخستوەتە ژێر لێپرسینەوە.”

حکومەتی تورکیا لە کاتی چاکسازی یاسای ناوخۆیی لە مانگی ژووێنی ۲۰۰۵ بە زیادکردنی هەندێک تێبینی کە بە (یاسای تایبەت بە ئۆجالان) ناو نراون، بۆ بەندکردنی چڕوپڕ لە بەندیخانە شێوازی یاساییان پێ بەخشی و لەم هەڵسوکەوتەدا پێشێلکاری مادەی سێهەمی کۆنوانسیۆنی دژە ئەشکەنجە و هەلسوکەوتی زرپ و نامرۆڤانە لەگەڵ بەندکراوانە، لە بڕگەی دووی ئەم مادەیە هاتووە “بە مەبەستی لە ناو بردنی گۆڕەپانەکانی هەڵسوکەوتی ئەشکەنجە، دەسەڵاتی رەوا و باوەڕپێکراو دەبێت لەبەرچاو بگیرێت بۆ ئەوەی بتوانرێت لەو رێگاوە حکومەتێک کە نمونەی بەرچاو و رون و کردەوەی ئەشکەنجە و پێشێلکاری مافی مرۆڤیان تی بەدی دەکرێت بخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە.”

ئەم رێبەرەی کورد بە بێ هەبونی هیچ چەشنە پەیوەندی و چاوپێکەوتن لە ژورێکی بچوکی بە بێ هەوای پێویست لە ژێر چاوەدێریدایە کە بەو هۆیەوە توشی گرفتگەلی هەناسە و گەودەیی بوە و حکومەتی تورکیا پرۆسەی کوشتنی لەسەرخۆی لەسەر ئۆجالان بەڕێوە دەبات.

لە بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤی هەروەها تاکەکان بە هۆی مرۆڤ بونیانەوە خاوەنی مافگەلێکن وەک مافی ژیان، ئازادی، تەندروستی و دەرمان و ئەم مافانە مافی گشتین و بەندیخانە هیچ گۆڕانکارییەک لە بەڕێوە بردنی ئەم مافانە پێک ناهێنێت، لە مادەی ۱۰ی بەڵێنی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و مرۆڤی وتراوە کە: “لەگەڵ تەواو ئەو کەسانەی کە لە مافەکانی خۆیان بێ بەش کراون دەبێت بە رێز و مرۆڤانە و بە کەسایەتی دەرونی و مرۆڤانە هەڵسوکەوت بکرێت.”

بە پێی رەوشتی ئەخلاقی پزیشکی هەڵبژێردراوی کۆمەڵەی گشتی رێکخراوەی نێونەتەوەیی سەبارەت بە بەندکراوان ” بەندکراوانی نەخۆش دەبێت سەح بکرێن و دەرمان بکرێن. ” بۆ بەرگری لە مافی مادی زیندانیان دەبێت کەرەستەی چاوپکەوتن، ناردنی نامە و پەیوەندی تەلەفونی بەندکراو لەگەڵ بنەماڵەی ئامادە بکرێت، بەڵام حکومەتی تورکیا لەهەمبەر دابین کردنی ئەم مافانە خۆی دور دەخاتەوە.

لە ۱۹ ساڵی رابردوودا لەلایەن حکومەتی تورکیاوە، عەبدوڵا ئۆجالان بە پەراوێز و بەرگری لە چاوپێکەوتن و لێپرسینەوەو نەبوونی دادگەی دادپەروەرانە روبەڕو بوەتەوە و مافە مرۆیەکانی بە شێوەی بەردەوام پێشێل کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەرەڕای ئیدانە کردنی پێشێلکاری مافی مرۆڤی حکومەتی تورکیا سەبارەت بەم رێبەر و بەندکراوی سیاسی کورد، لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ناوەند و کۆمەڵانی مافی مرۆڤی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا و هەروەها لە کەسایەتی و پارێزەرانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت گەلی کورد داواکاری دەسپێشخەری سەبارەت بە بەدی هاتنی مافەکانی ئەم رێبەر و بەندکراوی سیاسی کوردەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: