نەعیم محەممەدپوور چالاکی کورد بەدوو ساڵ زیندان مەحکووم کرا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK): لەماوەی ئەم حەوتووەدا ،نەعیم محەممەدپوور چالاکی مەدەنی وکەلتووری کورد،خەڵکی گوندی”تەنگیسەر” سەربەناوچەی موچش لەکامێران ،لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ـەوە لەشاری سنـە بەدوو ساڵ حوکمی تەعزیری مەحکووم کرا.

ئەم چالاکە کوردە، بەتۆمەتی هاریکاری لەگەڵ حیزبە ئوپوزسیۆنە کوردییەکانەوە ئەم حوکمە پێ دراوە.

نەعیم محەممەدپوور ۴۵ساڵ تەمەن، لەسەرماوەزی ئەمساڵ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ـەوە دەسبەسەر ونێزیک بە دوو مانگ لەگرتووخانە ڕاگیرا. ناوبراو بەدانانی بارمتە تاکاتی بەڕێوەچوونه دادگایی کردن بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

نەعیم محەممەدپوور کوڕی عەبدوالکەریم ، لەساڵی ۱۳۸۰ی هەتاوی نێزیک بە ۱۵هەزار دانە کتێبی ئەلف بێی کوردی بەچاپ گەیاند وهەروەها لەبواری پاراستنی ژینگە وچالاکی مەدەنی دا کەسێکی چالاک بووە.

جێگەی بیرهێنانەوەیە؛ ئەم چالاکە کوردە خێزاندار ومنداڵێکی فەلەج(سەقەت)ی هەیە وخۆیشی تووشی ئازاری دڵە.

نەعیم محەممەدپوور پاش ماوەێەک دەسبەسەری لە سەرماوەزی ئەمساڵدا، بەهۆی هەبوونی کێشەی دڵەوە لەنەخۆشخانە خەوێندرابوو.
نەعیم محەممەدپوور

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان