زیندانی خۆی / مەترسی هەیە زەینەب جەلالیان بینایی چاوەکانی لە دەست دابێت

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان kmmk: لە دوای زیاتر لە ۱۰ ساڵ زیندان کە تا ئێستا مۆڵەتی هاتنە دەرەوە بۆ چاڕەسەری پزشکی بە ژنە چالاکی سیاسی کورد زینەب جەلالیان نەدراوە .

کەمپینی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی لەم دوایانەدا لە ڕاپۆرتێکدا لە زاری عەلی جەلالیان باوکی زینەب جەلالیانەوە دەڵێت : «ڕۆڵەکەم بە دەم ئازارەوە دەناڵێنێ . زەینەب تەواوی خولی گەنجی خۆی لە زینداندا تێپەڕ کرد وا خەریکە بینایی چاوەکانیشی لە دەست دەدات.»

عەلی جەلالیان دەڵێت: «چەندین جار داوای مەرەخەسی بە مەبەستی چارەسەری پزشکی بۆ زەینەب کراوە ، بەڵام هەرجارە و بیانوێک دێنەوە و لەدوای ئەوەی تاپۆێیکیان وەک بارمتە دەویست و ئەویش ئامادە کرا و لە بواری یاساییەوە هیچ پاساوێک نەماوە کە مەرەخسی بۆ چارەسەری پزشکی بە زەینەب جەلالیان نەدرێت . بەڵام بەرپرسانی زیندان خۆیان لە پێدانی ئەو مافە یاساییە دەبوێرن.»

باوکی زەینەب جەلالیان دەڵێت: «۲ مانگە بە هۆی نەخۆشییەوە نەیتوانیوە بچێتە سەردانی کچەکەی و پەیوەندی تەلەفونیشی نەبوە و جگە لە من کەس نییە مشورێکی زەینەب بخوا.»

زەینەب جەلالیان لە ساڵی ۱۳٨٦ دا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا و بە تۆمەتی ئەندام بوون لە پژاکدا و بەزاندنی سنوورە دەسکردەکان سەرەتا بە ۱ ساڵ زێندان و پاشان بە ئێعدام سزا درا .

لە ساڵی ۱۳٨٨ دا سزای کەی کەم کرایەوە و لە ئێعدامەوە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتا هەتایی . زەینەب جەلالیان کە چاوەکانی نەخۆشینێک بە ناوی” گۆشتەوزوون” ــ سپێنی چاوی گۆشتی زیادە دەوری گرتوە ــ (ناخنک) ی هەیە لە دوای ۱۰ ساڵ ئیزنی چارەسەری پزشکی پێنەدراوە .

زینەب جەلالیان سەرەتا لە زیندانی کرماشان بوو بەڵام ماوە۲ ساڵە گوازراوەتەوە بۆ زیندانی خۆی لە پارێزگای ورمێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان