دەرکەوتنی ئاشکرای پێوەندی نێوان تورکیا وداعش لەڕێی بەڵگەنامەکانی ویکیلیکس ـەوە

ک م م ک: بەپێی هەواڵێک ویکیلیکس توانیویەتی دەست بەسەر ئەو ئیمێڵانەی کەلەلایەن گرووپێکی هاکێری چالاکی تورکییەوە بەناونیشانی گرووپی”ردهاک” بڵاوبوونەتەوە ،بگرێ کەپێوەندی نێوان “ئالبایراک”زاوای سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردوغان وگرووپی تیروریستی داعش ئاشکرا دەکات.

بەگوێرەی هەواڵەکە ،ئەو ئیمێڵانە دەرخەری خولێکی ۶ساڵەی هێز ودەسەڵاتی ناوبراو لە سیستەمی حکوومی تورکیا، کاریگەریەکانی لەسەر جومگەکانی دەوڵەتی ئەم وڵاتەیە وئەم خولە ساڵەکانی ۲۰۰۰بۆ۲۰۱۶ لەخۆ دەگرێت.

جێگەی باسە ئەم گرووپە لەمانگی سپتەمبەری ۲۰۱۷ هەڕەشەی داخران وڕێگری لەچالاکییەکانی کرا. وهەروەها ئەم ئیمێڵانە وردەکاری پێوەندیی و مامەڵەکانی نێوان “ئالبایراک”زاوای ئەردوغان و بەرپرسانی باڵای تورکیایە کە لەسەرتای ئەم ساڵی زایینی بەشێوەی کورتەباس بڵاوبوونەوە وئەم ئیمێڵانە بەرلەوەی چالاکییەکانی گرووپی “ردهاک” بەریان پێ بگیردرێ وڕاوبوەستێنرێ بڵاو بوونەوە.

ویکیلیکس بانگەشەی ئەوە دەکات کەئەم ئیمێڵانە دەربڕ وسەلمێنەری دەستێوەردان وهەبوونی ڕۆڵی بنەڕەتی “ئالبایراک” لەکومپانیگەلی وەکوو “پاورتڕانس”ه کەلەپێوەندی لەگەڵ هاورودەی نەوت لەلایەن داعش.ەوە بەشێوەی جیدی چالاکییە وهەروەها نەوت لەو ناوچانەی کەلەبن کۆنتڕۆڵی داعش.دایە چالاکی دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان