جەنایەتی جەنگی لەعەفــرین/شێواندنی تەرمی شەڕوانێکی “ی.پ.ژ” و بڕینی ئەندامە جنسییەکانی لەشەڕی عەفرین

جەنایەتی جەنگی لەعەفــرین/شێواندنی تەرمی شەڕوانێکی “ی.پ.ژ” و بڕینی ئەندامە جنسییەکانی لەشەڕی عەفرین

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmmk
لەم دواییانەدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوویەتەوە کە فیلمی دڵتەزێنی تەرمی شێواوی ژنێک کە سنگی بڕراوەتەوە وخوێنی لێ دەچۆڕێ نیشان دەدات.

ناونیشانی ئەم ژنە قوربانییە “بارین کۆبانی” ۲۳ساڵ تەمەن وئەندامی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(ی.پ.ژ) لەڕۆژئاوا، باکووری سوریا ڕاگەیەندراوە.

ناوبراو لە ئۆپۆراسیۆنی بەرگری لەشاری عەفرین ولە ڕەوتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پەلامار وهێرشە هەمە لایەنەکانی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و هێزەکانی ناسراو بە سپای ئازادی سووریا گیانی لەدەست داوە.

هەروەها دەکوترێ کەناوبراو لەو هێزانەیش بووە کەلە ئۆپۆراسیۆنی ئازادکردنی دوو شاری کۆبانی و ڕەقا بەشداری کردووە.
بەڵگەکانی دەری دەخەن کەئەم جینایەتە دژە مرۆیی و ترسناکە، لەلایەن هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ناسراو بە ئەرتەشی ئازاد هاتۆتە ئاراوە، کەلەژێر ئیزن وفەرمانی دەوڵەت وئەرتەشی تورکیا وهاوپەیمانی ئەوان لەهێرش بۆسەر عەفرینن.
بێ گومان ئەم جینایەتە، دژی مرۆڤ ودژی ژن بوونی ڕۆحیەت وبیروبۆچوونی بکەران دەردەخات کە ویستوویانە بەسوکایەتی و شێواندنی تەرمی ئەم ژنە شۆڕشگێر وئازادیخوازە،ئەوپەڕی نەفرەت وڕق وقینی خۆیان بەرانبەر بەناوبراو ودیکەی هاوخەباتانی دەرببڕن وخۆف وسام بخەنە دڵیانەوە و وایان لێبکەن کە ئیرادەیان بشکێ و تەسلیم ببن.
بەکوتەیەکی دیکە ئامانجی ئەم تاوانبارانە بەچەشنێک گەیاندنی پەیامی سوکایەتی و بچووک کردنەوە بەهێزەکانی بەرگریکاری عەفرینە،کە بە شێواندنی جەستەی ژنێک ولەسەر بنەمای کەلتووری سونەتی وەکوو نامووس نیشاندانی ژنان لەکۆمەڵگای پیاوسالار هاتۆتە ئاراوە.

بەڵام ئەم کردەوە هۆڤانە بەهەر شێواز وبیانوویەک کە جێبەجێ کراوە ویژدانی هەر مرۆڤێک دێشێنێ وبێ گومان بووە بەهۆی برینداربوونی هەست وسۆزی کۆمەڵگای مرۆیی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، سەرەڕای مەحکووم کردنی ئەم کردەوە دژە مرۆییە وهەرچەشنە دەسدرێژی و سوکایەتییەکی دیکەی لەم شێوەیە،هەموو دەوڵەتەکان وکۆمەڵگای مەدەنی وجیهانی مافی مرۆڤ بانگهێشت دەکات کە بەئاشککرای وبنەبڕەوە مەحکوومی بکەن وهەوڵ بدەن بۆبەدواداچوونی مافەکان وقەزایی ئەم جینایەتەلە دادگا نێودەوڵەتییەکان وهەوڵ بۆ محاکمەکردن و سزادانی بکەران ودەست وپێوەندیەکانیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

%d bloggers like this: