خۆپیشاندانی گەلی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە ڕۆژاوای کوردستان

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ ئەمڕۆ ۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦ هەتاوی سەرەڕای ملیتاریزەکردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە مەبەستی بەرگری کردن لە خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و چالاکی ئەنجام دان دژی هێرشی هۆڤانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژاوای کوردستان.

بەڵام ئەمڕۆ خەڵکی شارەکانی بۆکان و سنە گوێبیستی دۆخی ملیتاریستی ناوشارەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەبوون و بە درۆشمیگەلێک وەک ( مەرگ بۆ ئەردۆغان بژی ی.پ.گ و ی.پ.ژ و بژی بەرخۆدانی ڕۆژاوا ، بژی بەرخۆدانی عەفرین و…. ) ڕژانە سەرشەقامەکانی شارەکانی سنە و بۆکان.

جێگای باسە ئەمڕۆ چینگەلی جێاوازی کۆمەڵگا بۆ نموونە کاسبانی مەریوان و زاناییانی مەریوان و هەورامان بە بڵاوکردنەوەی لێدوانی پشتگری بەرخۆدانی عەفرینی ڕۆژاوای کوردستانیان کرد .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: