برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەشنۆ

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لەشنۆ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بەپشتبەستن بە تۆڕی هەواڵگری کۆڵبەر نیووز، ڕۆژی دووشەممە ۱۷ی بەفرانباری ۱۳۹۶ی هەتاوی هێزە چەکدارەکانی هەنگی سنووری لە ناوچەی شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی کوشتن، تەقە لە پۆلێک کۆڵبەر دەکەن و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بریندار دەبن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناونیشانی ئەم کۆڵبەرانە بەم شێوەیە، “لەتیف شەعبانی” و”شوان مەحموودی” کەلەبەر گرانی برینەکەیان ئێستە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدان.

جێی بیرهێنانەوەیە کە لە ۹مانگی ڕابردووەوە تا ئێستە ۴۴ کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان