بڕینەوەی لاقی کۆڵبەرێک بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،فەرزاد قادری” کۆڵبەرێکی ۲٥ ساڵان خەڵکی گوندی “نیسانە” سەر بە ناوچەی “نەوسود ” لە دەڤەری هەوراماناتی پارێزگای کرماشان لە ڕۆژەڵاتی کوردستان کە لە ڕۆژی ۳۰ ڕەزبەری ئەمساڵدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاقی(پای) بریندا دەبێت ، ئێستا دۆخی تەندرووستی ناوبراو نالەبارە و ئەگەری بڕینەوەی لاقی ناوبراو لە ئارادایە .

شایان باسە کە هەرساڵە بە دەیان کۆڵبەر لە سنوورە دەسکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستی هێزە داگیرکەرەکان دەکوژرێت و یان بریندار دەکرێن .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان