گواستنەوەی زیندانییەکی کوردی سەقزی بۆئیدارەی ئیتلاعات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر،«عەتا ڕەحمانزندە» هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز کەلەڕێکەوتی ۵ی ڕەزبەرەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر وماڵەکەیشی پشکێنرا، ڕاگواسترا بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەشری سەقز.

بەکوتەی هەواڵگری موکریان، لەهۆکاری گواستنەوەی ئەم هاوڵاتییە کەدوابەدوای ڕێپێوان و گردبوونەوەی هاوڵاتیانی هەندێ لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستانەوە دەسبەسەر کرابوو، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان