بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،روژی ۱۳۹۶/۴/۱۴ی هەتاوی دادگای ئینقلابی سەردەشت لە دوای دەرکردنی حوکمێک دەستی گرت بەسەر ماڵ و مڵکی دوو چالاکی مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد بە ناوەکانی” هیوا مەولانیا” و “کاوە خزری ” لە شاری سەردەشت .
بە پێی ڕاپۆرتەکە هیوا مەولانیا و هیوا خزری ماوەێیکە لە دەروەی وڵاتن و ئەو حوکمەش لە نەبوونی ئەو دووکەسەدا بە بێ ئەوەی مافی بەرگرێیک بۆ ئەو دوو کەسە و بنەماڵەکەیان هەبوبێت ، دەرکراوە و ئەوەی ئەوان هەیانبوبێت کراوە بە مڵکی حکومەت .
ئەم سزایە لە لایەن قازی “ئیسماعیلییەوە ” لە لایەن دادسەرا و لە ژێر ناوی دادنامەدا دەرکراوە .
بەو پێیە ئەو دوو چالاکە مەدەنییە بە پڕۆپاگەنده دژی حکومەت و هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بوون لە ناو گروپە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیدا دەرکراوە و لە درێژەدا تۆمەتبار کراون بە ئەندام گرتن و کار لە مێدیای ڕێگەی پێنەداراو .
لە درێژەی سزاکەدا دەڵێت :تۆمەتباران هەڵاتوون بۆ دەرەوەی وڵات و لە وێیشەوە لە لایەن مێدیا بیانییەکان و بنەماڵەکانیانەوە پشتگیری ماڵی و ئابوری دەکرێن .
هیوا مەولانیا لەو پەیوەندییەدا دەڵێت : من ساڵی ۲۰۰۷ بە هۆی گوشارەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە ناچار کرام وڵات بە جێبێڵم و لە ناوەندێکی مافی مرۆڤیدا کاربکەم .
لە درێژەدا هیوا دەڵێت : لە دوای هاتنم گوشارێکی زۆر هاتۆتە سەربنەماڵەکەم و چندین جار براکەم بەناوی ئەبوبەک مەولانیا باگهشتی ئیتلاعات کراوە .
ئەو مڵکانەی کە دەست بەسەریدا گیڕاوە و بە پێی دادنامەی ژمارە 9609974124100300 بریەین لە :
۱ ــ باخێک بە ڕووبەری ۲ هێکتار و ۲ هەزار میتر لەە گوندی نەڵاس ــ مڵکی هەردوو تۆمەتبارەکە بوە
۲ ــ پارچە زەوێیک بە ڕووبەری ۱ هێکتار و نیو ــ لە گوندی گوڵان ،مڵکی هیوا
۳ ــ سێ دانگ کارگەی پلی اتیلین لە شاری پیشەسازی سەردەشت ــ مڵکی کاوە
شایانی باسە بێبەش کردنی تۆمەتبارانی سیاسی و مەدەنی کورد لە هەبوونی پارێزەر ڕەوتێکی ئاساییە لە دادگاکانی کۆماری ئیسلامی و سیستمی ڤەزایی ئەو وڵاتەدا و حوکمدانی غیابی و نەبونی تۆمەتبار لە ناو دادگا و وڵاتدا لە شێوە بڕیارە سەرسوڕێنەرەکانی دادگاکانی کۆماری ئیسلامییە .
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


