کوژرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٦ی کوردی، زانیار ئێراننەژاد، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی سەردەشت، لە کاتی کۆڵبەریدا لە ناوچە سنوورییەکانی گوندی «دەرەکێ»ی سەر بە سەوڵاوا، بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بێئاگادارکردنەوەی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم هاوڵاتییە لە پشتەوە کراوەتە ئامانج و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی سپاردووە. سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە زانیار ئێراننژاد تەنیا چەند ڕۆژێک بوو ببووە باوک و خاوەنی منداڵ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *