دادگاكانی توركیا داوای دوجار زیندانی هەتاهەتایی و 486 ساڵ زیندانی بۆ سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كه‌ن
له دوای لابردنی پارێزبه‌ندیی سه‌ر په‌رله‌مانتاران, دادگاكانی توركیا داوا ده‌كه‌ن هاوسه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په, دو جار سزایی زیندانی هەتاهەتایی و 486 ساڵ زیندانی بكرێت.
سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی (دویچه‌ڤێله)ی ئه‌ڵمانی ڕایگه‌یاندوە: دادگاكانی توركیا 93 دۆسیه‌یان له دژی كردوه‌ته‌وه, به‌هۆی ئه‌و دۆسیانه‌شه‌وه داوا ده‌كرێت 486 ساڵ زیندانیكردن و دوو جاریش زیندانیی هه‌تاهه‌تای به‌سه‌ر بسه‌پێنرێت.
هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كردنه‌وه‌ی ئه‌و 93 دۆسیه‌یه له دژی ئه‌و, پێشێلكردنی ئاشكرای مافی مرۆڤه له توركیا.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی توركیا پارێزبه‌ندیی سه‌ر 153 په‌رله‌مانتاری لابرد، كه له نێویدا 56 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ی تێدابوو, له ئێستادا چه‌ندین دۆسیه له‌سه‌ر په‌رله‌مانتاران كراوه‌ته‌وه، كه زۆربه‌ی دۆسیه كراوه‌كانیش له‌سه‌ر په‌رله‌مانتارانی كوردن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


