دەسپێشخەری خێرای لێبودەیی نێونەتەوەیی لەهەمبەر بڵاوکردنەوەی تلەفزیۆنی “دانپێدانان”ی زۆرە ملەی دووزیندانی کورد

 kmmk:
لەڕۆژی ۱۲ی گەلاوێژ ،دوو زیندانی کورد، “هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئۆستادقادر” کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر بۆ ماوەی چەنددین حەوتوو لە هەرچەشنە پێوەندییەک لەگەڵ دونیای دەرەوە بێبەری کرابوون.
ڕۆژی ۱۶ی گەلاوێژ ،دەنگ وڕەنگی ئێران پرۆگرامێکی بڵاو کردەوە کە لەودا ئەم دوو زێندانییە باسیان لە ڕۆڵی خۆیان لەهێرش بۆسەر بنکەیەکی ئەمنییەتی هەڵکەوتوو لە شاری سەقز “دانیان” پێدا نا.
ئەم هەوڵەی کۆماری ئیسلامی پێشێلکاری ئاشکرای مافی مرۆڤە لەبەرانبەر دەستبەسەرکراوان لە مەڕ هێنانە ئارای زۆرەملە بۆ دان پێدانان دژ بەخۆیان ووپارستن لەبەرانبەر هەڵسوکەوتی بێ بەزەییانە، دژە مرۆیی وئاشکرایە.
لێبوردەیی نێونەتەوەیی نەیتوانیووە زانیاری پتر لەسەر دۆخی محەممەد ئوستادقادر وەچنگ بکەوێ.وەزارەتی ئیتلاعات دوابەدوای دەسبەسەری هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستاقادر بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەندامانی ” گرووپگەلی جوداخواز و کافر” کە هێرشیان کردبوویە سەر بنکیەکی ئەمنییەتی لەشاری سەقز، دەستبەسەر کراون.
لەڕۆژی ۱۸ی گەلاوێژ، پارتی ئازادی کوردستان (پاک) ، کە نیشتەجێی باشووری کوردستانە، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک بەرپرسایەتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ. ئەم ڕاگەیەندراوە ئاشکرای کردووە کە هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستادقادر پاش هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی گیانی ئەو بریندارانەی کەلەو هێرشە بەشداریان کردبوو، دەستبەسەر کراون.
بنەماڵەی هوشمەند عەلیپوور کوتوویانە کە ناوبراو ئەندامی پارتی ئازادی بووە بەڵام بەشداری لە چالاکی چەکدارانە نەکردووە وبەمەبەستی چالاکی سیاسی وەکوو زانیاری بڵاوکردنەوە لەسەر پارتی ئازادی کوردستان سەردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردبوو.
لێبووردەیی نێونەتەوەیی لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی دژ بە هوشمەند عەلیپوور و محەممەد ئوستادقادری زانیارییەکی نییە بەڵام بەپێی ناوەڕۆکی بانگەشەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و دان پێدانانی تلەڤزیۆنی بڵاو کراوە بەپەرۆشە کە ئەم تۆمەتانە تایبەت بەو تاوانەن کە سزای ئێعدامی لێ بکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان