تورکیا ئۆپراسیۆنی گرتنی چالاکانی و هاووڵاتییان لە باکووری کوردستان پەرە پێدەدات

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پۆلیسی تورکیا لە شارەکانی ئەدەنە، ئستەنبول، ئامەد، سەمسور، بورسا و ئیلەح، هەڵیکوتایە سەر ماڵان و چەندین کەسیان دەستگیرکرد.

ناوەندی رۆژنیوز لەم بارەوە دەنوسێت ،لەو ئۆپەراسیۆنانەی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکدا، چەندین کەس دەستگیرکراون و ئۆپەراسیۆنەکەش بەردەوامی هەیە.

تا ئامەدەکردنی ئەم هەواڵە، لانیکەم ١٩ کەس دەستگیرکراون و ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە و، چاوەڕوان دەکرێت چەندین کەسی دیکە دەستگیربکرێن.

حکومەتی تورکیا هێرشێکی سەربازی بەرفراوانی کردۆتە سەر باکووری کوردستان و کوردانی شارەکانی تورکیا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان