بێکاری ۳۵ لەسەتی وپلەی سێی نەبوونی ئیش وکار لەئێران بووە بەبەشی گەنجانی پارێزگای ســــنە
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەرپرسی گشتی نووسینگەی ڕاکێشان وپشتیوانی لە سەرمایە گوزارانی پارێزگاری سنە ڕایگەیاند، ڕێژەی بێکاری گەنجانی تەمەن ۱۵بۆ ۲۰ساڵ لەپارێزگای سنە ۳۵لەسەتە کەپلەی سێی لەجوگرافیای سیاسی ئێراندا هەیە.
ناوبراو لە درێژەدا کوتی: ڕێژەی تاک(سرانە)ی پارێزگا ۷۰ملوێن قەرانە کە دەکاتە نیووەی نێونجی جوگرافیای ناوبراو وهەرلەم ڕوانگەوە ئەم پارێزگایە لەپلەی ۲۹ هەم دایە.
لەدرێژەدا کوتی؛ پشکی بەرهەمهێنانی ناپوختی ناوەکی لەبەشی کشتووکاڵی، پیشە وکانگا وهەروەها خزمەتگوزاری وبازرگانی بە نۆبە ۲۵، ۹، ۵، ٤، ۵۷ لەسەت وپشکی ئیش وکاری ئەم سێ بەشە بە نۆرە ۲۷، ۸.۸ و ۲۸.۱لەسەت بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان