کۆبونەوەی کرێکارانی شارەوانی کرماشان ودەربڕینی نارەزایەتی دژ بە دواکەوتنی سێ مانگەی موچە لە بەرانبەر بینای قایم مقامیەتی ئەوشارە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ کۆمەڵێک لە کرێکارانی بەڵێندەریەتی شارەوانی کرماشان سەرلەبەیانی رۆژی سێ شەممە (۲ی خەزەڵوەر) بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە دواکەوتنی سێ مانگەی مووچە لە بەرانبەر بینای قایم مقامیەتی ئەو شارە کۆبونەوە.

لەو بارەوە «تەیب حەیدەری» ئەندامی شۆرای شاری کرماشان وای دەربڕیوە: موچەی ئەم کرێکارانە لەزوترین کاتدا پێیان دەدرێت.

ناوبراو جەختی کردوەتەوە: بابەتی وەرگرتنی مووچەی دواکەوتوی کرێکارانی رۆژ کاری شارەوانی لە حەوتوی پێشودا خراوەتە بەر دەسوری شۆرای شارو بەوبۆنەوە کەرتی ۱۵ میلیارد ریاڵ (۱۰ میلیارد ریاڵ لەو کەرتە بۆکرێکارانی دەزگای وەرگێڕاندنەوە «بازیافت» وپێنج میلیارد ریاڵ بۆ کرێکاران وفەرمان بەرانی ئاگر کوژێنەوە) لە لایەن شارەوانییەوە تەرخان کراوە.

وتەکانی ئەم ئەندامەی شۆرای شاری کرماشان لە حاڵێکدایە کە هەمو جار بەو شێوەیە بەڵێنیان بە کرێکاران وفەرمانبەران داوە بەڵام لەنیهایەتدا هیچ یەک لەگرفتەکانیان چارەسەر نەکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: