شارۆمەندێکی کورد پاش ۱۰ ڕۆژە دەسبەسەری ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی سەقز کرا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ گەنجێکی کورد بە ناوی “ئەیوب جەوانپوور ” کوڕی ئەحمد خەڵکی گەڕەکی “کەریم‌اوا”ی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش ۱۰ ڕۆژ دەسبەسەری لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز و ڕاگرتن ناوبراو لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتی ئەو شارە و ئەشکنجە و ئازارێکی زۆر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کرا.

دوێنێ ۲۴ ڕەزبەری ۱۳۹٦ ناوبراو بە پەیوەندیەکی تەلەفوونی بە بنەماڵەکەی ڕاگەیاند کە گواستویانەتەوە بۆ بە ندیخانەی ناوەندی شاری سەقز و ڕاگەیاند کە لە پڕۆسەی لێپرسینەوەدا لە لایەن دادوەری دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەقز دا پێیان ڕاگەیاندوە بە دانانی بارمتەی ۸۰۰ ملوێن ریاڵی دەتوانێت بە شێوەی کاتی بچێتە دەرەوە لە بەندیخانە.

جێگای ئاماژەیە ناوبراو لە مەڕ دەسبەسەرکردنی خۆی گوتویەتی : کە بە هۆی بەشداری کردن لە شای و دیلانی پاش ڕفراندۆمی باشووری کوردستان دەسبەسەر کراوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان