سەپاندنی سزای ۱۰ساڵ زیندان بە سەر دوو شارۆمەندی کورد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان, ڕۆژی یەکشەممە ۲۳ی ڕەزبەری دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ” کامران موسازادە و فەخردین ئەسریس ” لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی پێوەندی و هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر یەک بە ٥ ساڵ زیندان سزا دران .
جێگای ئاماژەیە بە پێی هەواڵی khrn کە ” کامران موسازادە و فەخردین ئەسریس ” لە ۲۳ی مانگی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری “شنۆ” دەسبەسەر کرابوون ولە دوای ئەوەی ماوێک لە ژورەتاکەکەسییەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لەژێر زەخت و گوشار و لێپرسینەوە رەوانەی دادگای شۆڕشی شاری ورمێ کران و بەبێ ئەوەی کە مافی ئەوەیان هەبێت پارێزەریان بێت هەر یەک سزای 5 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە ،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان