کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛دوای تێپەڕبونی ۷٤ رۆژ مانگرتنی موحەمەدی نەزەری لە خواردن هیچ وڵامێکی ئەرێنی ودروست سەبارەت بە داواکاریەکانی نەدراوەتەوە.
هەروەها کەپێشتر لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە ئاماژە بە نالەباری وگرفتی تەندروستی ناوبراو کراوە،مەترسی بۆسەر ژیان وبەرەوخراپتر چونی باری تەندروستی ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد پەرە دەسێنێت،
هەروەها بەرپرسانی بەندی خانەی رەجای شار و هێزەئەمنیە کانی کۆماری ئیسلامی ئێران داواکاریەکان ومافە سەرەتاییەکانی نەزەری و بەندکراوانی چالاکی سیاسی ومەدەنی دیکەی کوردیان پشت گوێ خستوەو لەو بارەوە زۆر کەم تەرخەمن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،کۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرسی هەر چەشنە روداوێکی نەخوازراو سەبارەت بە تەندروستی و ژیانی نەزەری دەزانێت وئیدانەی ئەو کەم تەرخەمیەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات دژ بە پێڕاگەیشتنی داواکاریکەانی بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان