دەسبەسەرییە گۆترەییەکانی بەشداربوانی جێژنی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی کوردستان لەلایەن حکوومەت ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێژەیەکی هێکجار زۆر لەبەشداربوانی جێژنی ڕێفڕاندۆمی کوردستان لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی دەسبەسەر کردووە.

جێی ئاماژەیە ئەم کەسانه لە۲۴ی سیپتەمبەرەوە تائێستە دەسبەسەر کراون،هەرکام لەدەسبەسەرکراوان بەتۆمەتگەلی لێک جیاواز وەکوو هەڵگرتنی ئاڵای باشووری کوردستان،هەوڵدان بۆتێکدانی ئەمنییەتی نەتەەیی،ئاڵۆزاندنی بیروهزڕی گشتی و… دەسبەسەرکراون.

لەشاری ســنە:عومەر مورادی،سەلام سلێمانی،کاکە موزەفەر، فوئادزەندی،ئەرسەلان عەلیمورادی،عەبدوالباسط ئەمینی،مەحموود قوبادی،موزەفەر ساڵح نیا،سینا زەندسەلیمی،موسلیم سەعیدپوور،پەیمان مونیری،محەممەد مونیری وعەلی فاتێحی

مەهاباد: ڕووناک ئاقایی

مەریوان: وریا دڵئەنگیز،موسڵیح کۆنەپۆشی

سەقــــــز: بەختیار خۆشنام

سەوڵاوا: حەمید ئەدەوای،موحەممەد ئەدەوای

ماکــــۆ: ئەدیب شێخ کانلوو،عەلی توهیدەست

بۆکان: ئیدریس قادری،سلێمان بیپۆش،ئاوات سوڵتانی،دیاکۆ پوورموستەفا، ڕەحمان خوسرەوی، غەفوور نەسیری،ڕەحمان قادری وڕەحیم ئەفشاری

دیواندەرە: فەهیم ڕەفیق پوور

ئیلام: فەرامەرز مالەکشاهی

کامێران: لایەق ڕەحمانی،عەلی وەیسی،یاسر فەرەج واڵهی، فەرەیدوون کەریمی

قوچان: مەنسوور فەرەجزادە ڕێفڕاندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ۲۵ی سیپتەمبەری ۲۰۱۷ سەرەڕای دژایەتی حکوومەتەکانی ئێران ،عێراق، تورکیا ،سوریا وبەشێکی دیکە لە ووڵاتانی جیهان بەڕێووە چوو.

ڕێفڕاندومێک کەهەموو بنەماو یاسا نێودەوڵەتییە چەسپاوەکان ،ئەویان بەباشترین ڕێچارەی دەربڕین بیروڕای نەتەوەکان لەهەمبەر دیاری کردنی مافی چارەنووسی خۆیان دیاری کردووە.

کۆمەڵەی مافــی مرۆڤــی کوردســـتان