میلیتاریزە کردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێز وزرێپۆشەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤــــــی کوردستان: ڕێکەتی ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان تانک وزرێپۆش وماشێنی دژە شۆڕشی گواستۆتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

بەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، دەورووبەری ۱۰۰ تریلەر (هەڵگری تانک وزرێپۆش) کە زۆرینەیان ژمارەی شاری ئەسفەهانیان پێوە بوو خەریکی گواستنەوەی سەدان تانک وزرێپۆشن لە ڕێڕەوی شاری هەمەدانەوە بۆ شاری ســـــــــــنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان وهەرۆەها چەکی  شەڕی وکوو تۆپ وتانکی لەشارەکانی سنە ومەریوان وشنۆ دامەزراندووە.

دوابەدوای گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییانە، کۆماری ئیسلامی ئێــــــران ڕێژەی هێزەکانی خۆی لەسنووری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان زۆر کردووە وهەروەها پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، ســــــنە و ورمێ لەڕۆژانی ڕابردوو بەتەواوی میلیتاریزە کراووهەر وەها گەڕان وهەبوونی ماشێنی دژە شۆڕشی ڕەش ودامەزرانی هێزی خۆجێی بەجلی مەدەنییەوە  لەشارە کورد نشینەکانی ســـــــــنە، سەقـــــز، بۆکان، جوانڕۆ، ڕوانسەر و… بەرچاو دەکەوێ.

جێگەی باسە کەدوابەدوای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی لەباشووری کوردستان، زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان جگە لە پشتیوانی لە پشتیوانی ڕیفراندۆم، جەخت دەکەنەوە لە داواکاریخۆیان لەمەڕ دیاری کردنی مافی چارەی خۆ نووسین وئەمە لەکاتێکدایە کەهێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران جگە لەدەسبەسەری ڕێژەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی ئەم ناوچانە، زۆربەی ئەم شارانەیان بەئامانجی نانەوەی ترس وتۆقاندن میلیتاریزە کردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــتان