بەپێی هەواڵی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی خوێندنی ئەمساڵ قایمقامی شاری مەریوان “محەممەد شەفیعی” لەکۆڕی قوتابیان وبنەماڵەی زینداندا کوتی: پشتیوانی هەمەلایەنە لە منداڵانی زیندانیانی تاوانە نائەنقەستەکان(غیرعمــد)لە سیاسەتەکانی قایمقامەتی وئەنجوومەنی پشتیوانی لەزیندان لەساڵی نوێی خوێندنە.
هەروەها لەکۆتایی ئەم گردبوونەوەیەدا کێشەکانی بنەماڵەی ئەم زیندانیاننە لێکۆڵینەوەی لەسەرکرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، زیندانی مەریوان نێزیک بە ۳۰۰زیندانی تێدایە کەنیوەی ئەوان خێزاندارن.
جێگەی باسە هەڵاواردن کەیەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە ولەهەمبەر تێکدانی جومگە کۆمەڵایەتییەکان پەنادەباتە بەر هەر سیاسەتێکی قرێژ و وەک دەزانین ئەنجومەنی پشتیوانی لە بنەماڵەی زیندانیان ڕێخراوەیەکی سەربەخۆ وجڤاکییە ،بەڵام کۆماری ئیسلامی خستوویەتە بن دەستی خۆیەوە وبۆسیاسەتە قرێژەکانی خۆی دەکاری دەگرێ،لەکاتێکدا لەهیچ سیاسەتێکی ناوخۆیی ودەرەکیدا بڕیار ویاسایەکی لەوچەشنە،واتە جیاوازی نێوان زیندانیانی توانبار بە تاوانی ئەنقەست ونائەنقەست بوونی نییە وماڵبات ومنداڵێ کە باوکیان لەزینداندایە هیچ ڕۆڵێکیان لەتاوانی سەرپەرشیاری خۆیاندا نییە وهاوشێوەی یەکترن ونابێ هەڵاواردن وجیاوازی لەئاستیاندا گەڵاڵە بکرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤــــی کوردســــــــــــتان