دەسبەسەری دوو شارۆمەندی خەڵکی مهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پێی ماڵپەڕی مرۆڤایەتی ، ئەمشەو ۳ی ڕەزبەری ۹٦ هەتاوی ، ۲شارۆمەندی خەڵکی مهاباد بە هۆی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە لە چوارڕای ئازادی ئەو شارەدا لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران . “ڕووناک ئاقایی” و کچەکەی “سروە مۆسازادە” ئەو دوو کەسەن کە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی شایی بۆ ڕفراندۆمی باشووری کوردستان بە تۆمەتی بەرزکردنەوەی ئاڵای باشووری کوردستان دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کران و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە مەڕ ئەو دوو کەسە لە بەردەستا نیە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەمڕۆ هاوکات لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕفراندۆمی باشووری کوردستاندا ، ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاهنگ و دیلانیان گێڕا و هاودەنگی و پشتیوانی خۆیان ڕاگەیاند و ئەمە لەحاڵێکدایە کە لە ئەم دیلان و ڕێوڕەسمانەدا بە پێی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجێییەکانەوە ،۱۲شارۆمەندی خەڵکی “سەقز ” بە هەمان شێوە دەسبەسەر کراون ، بەڵام تا ئێستا دەر نەکەوتوە ئەو ۱۲کەسە ناویان چی بوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان