بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەمڕۆ ۲۷ ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی بە هۆی دەسڕێژی گولەی (هێزەکانی سپای پاسدارانەوە) کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی سلێمان قادری خەڵکی شاری سەردەشت گیانی لەدەست داوە و چەند سەر ئەسپی کاسبکارانیش سەکەت کراون.
پیویستە بەبیری بێنینەوە لە خاکەلێوەی ئەمساڵەوە تا ئێیستا ٥٨ کۆڵبەر لە لایەن هێزەسەربازییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کوژرا و بریندار بوون و ٤ کەسیش بە هۆی ڕاوەدوونانەوە بە کارەسات و ڕووداوی سروشتی گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مڕۆڤی کوردستان