ڕێگەوبانی کوردستان دیسان کارەساتی لێکەوتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕێکەوتی ۱۸ی خەرمانانی ۱۳۹۶ چالاکی کریکاری وئەندامی کومیتەی (هماهنگی) ،زیندانی سیاسی پێشوو “ئومێد شوجاعی” ۳۵ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی “مەولاناوا”ی سەربەشاری سەقز ،خێزاندار وخاوەنی منداڵێک بەهۆی کارەساتی هاتوچۆ لەڕێگای مەریوان ـــ سەقز گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی کرێکاری ڕوو لەشاری مەریوان دەکات کەبەهۆی خراپی وناستانداربوونی ڕێگەوبان ماشینەکەی لێ هەڵدەدێرێ وگیانی لەدەست دەدات.

جێی ئاماژەیە ناوبراو بەدەیان جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز کراوە وبۆماوەی ۱۸مانگیش زیندانی کراوە وبەردەوام هەڕەشەی لەسەربووە ولەبن چاوەدێرەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بووە.

جێگەی باسە ڕێگەوبانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە بەکوشتارگەی خەڵکانی ئەم دەڤەرە وڕۆژانە کارەسات وخەساری گرانی ماڵی وگیانی لێدەکەوێتەوە وبەرپرسانی کۆماری ئیسلامیش هیچ چارەیەکی بۆنابیننەوە وتەنیا وتەنیا لەبیری چاک کردنی ڕێگە سەربازییەکانن وتەنانەت بەهۆی هاتووچۆی زۆری لوجەستیگی سەربازییەوە ڕێگە ئاساییەکانی ناوبەری شارەکانیشیان کردووە بە شوێنی تەڕاتێنی ماشێن وتانک وتۆپەکانیان وخەڵک بەگومان وترسەوە تێیدا هاتوچۆ دەکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان