پێنەدانی حەقدەستە پاشەکەوتەکانی کرێکارانی شارەوانی سەردەشت

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کرێکارانی شارەوانی سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرەتای خاکەلێوەی ساڵی۱۳۹۶ی هەتاوییەوە تا دەسپێکی گەلاوێژ هیچ چەشنە حەقدەستێکیان وەرنەگرتووە وهەروەها تەئمینی ئەوانیش نوێ نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە ۲۰۰کرێکاری شارەوانی سەردەشت لەبەشە جیاجیاکاندا سەرقاڵی کارن کەلەسەرەتای ئەوساڵەوە سەرەڕای وادە وبەڵێنی زۆر کەپێیان داون مووچە پاشەکەوتەکانیان وەرنەگرتووە وهەروەها تەئمینی دەرمانی وپزیشکی ئەوان کەپێویستیان پێیتەتی نوێ نەکراوەتەوە ولەسەرەتای گەلاوێژدا تەنیا مووچەی خاکەلێوەیان پێدراوە.

جێگەی باسە کە شارەوانییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گرنگی پێنەدانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ کەمبوونی بووجەی ئاوەدان کردنەوە وخزمەتگوزاری ڕووبەڕوون وهەروەها پڕبووە لەگەندەڵی وکەسێکیش وڵامدەری کێشەکانی خزمەتگوزاری شاری وگەندەڵی ئیداری نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان