هەورامان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافر مرۆڤی کوردستان ,هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرسنووری هەورامان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان شەوی ڕابردوو۲۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۶ی هەتاوی لەبۆسەیەکدا کەبۆ کۆڵبەران،وکاسبکاران نابوویانەوە دەستیان بەسەر ۳۰بارهەڵگر ی کۆڵبەران وبارەکانیاندا گرت.

بەگوێرەی هەواڵەکە نزیک بە۲۰باریش کەپێک هاتبوون لەگوێز وسیگار وپێداویستی ڕۆژانەی خەڵک سوتێنران. جێگەی باسە کەکۆماری ئیسلامی ئێران سیستەمانە هەوڵ ئەدات کەکۆڵبەرانی کورد بەجێی کار وکەسابەت بۆخۆیان دەست بدەنە سیخۆری وڕاپۆڕت لەیەکتر دان ولەچالاکانی مەدەنی وژینگەپارێزی وهەرلەڕێی کەسانێکی بەکرێگیراوەوە پەلاماری شارۆمەندانی کورد دەدات.

هەرلەم پێوەندییەدا بەرپرسایەتی ئەم چەشنە پەلامارانەی بەو کەسانە سپاردووە وکەسێکی ووەک “موسلیم حەیدەری”بەدەیان جار پەلاماری ماڵ وگیانی کۆڵبەرانی داوە وئەم هێرشەیش لەلایەن ناوبراوەوە جێبەجێ کراوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان