پارێزەرەکانی ئۆجالان بۆ چاوپێکەوتنی جارێکی دیکە سەردانی دادگای بورسایان کرد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان، پارێزەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان، کەسایەتی ناودار و یەکێ لە رێبەرانی گەلی کوردستان، کە لەگرتوخانەی تورکیا دایە، جارێکی دیکە بە مەبەستی داوای چاوپێکەوتن لەگەڵ ناوبراو سەردانی داواکاریی گشتیی دادگای کۆماری بورسایان کرد.

نەورۆز ئوسال، چەنگیز یورەکلی و مەزڵوم دینج، سێ پارێزەری عەبدوڵا ئۆجالان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ بە مەبەستی داواکاری بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی داواکاریی گشتیی دادگای کۆماری بورسیان کرد.

پارێزەرەکانی ئۆجالان لە ڕۆژی ٢٧ تەموزی ساڵی ٢٠١١ەوە بۆ ئێستا ٦٧٨ جار سەردانی دادگای کۆماری بورسایان کردووە و داوایان کردووە سەردانی دوورگەی ئیمرالی بکەن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.

جێگای ئاماژەیە کە هەموو داواکارییەکانی پارێزەرانی ئۆجالان، بە بەهانەی دۆخی نائاسایی یان کەشتی خراپە یان پێویستە کەشتییەکە چاکبکرێتەوە، ڕەتکراونەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: