سوپای تورک کانتۆنی شەهبای رۆژئاوایی کوردستان تۆپباران دەکات

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مرۆڤی کوردستان، سەرچاوە خۆجێییەکان لە کانتۆنی شەهباوە ڕایانگەیاند، کە سوپای تورکیا و گرووپە تێرۆریستیەکانی سەر بەو وڵاتە جارێکی دیکە گوندی عەین دەقنە تۆپباران دەکەن و تۆپبارانەکە لە ئێستادا بەردەوامە.

شەوی ڕابردووش، ئە گرووپانەی سەربە تورکیا بە چەکی قورس هێرشیان کردۆتە سەر گوندەکانی سەمۆقا، بەنداوی شەهبا، تەل مەدیق، شێخ عیسا، ئەلقەمییە و هاسین-ی سەربە کانتۆنی شەهبا. لەلایەکی دیکەشەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو فڕۆکە سیخوڕییەکانی سوپای تورکیا بە سەر ئاسمانی گوندەکانی کانتۆنی شەهبادا سووڕانەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان