ڕێگری لەئاوداشتنی ۲۰۰هەزار هێکتار لەمەزراکانی کشتووکاڵی شاری سونقوڕ

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان نێزیک بە۲۰۰هەزار هێکتار لەمەزرا کشتووکاڵییەکانی دەشتی “ستر”کەلەخوارووی بەنداوی سلێمان شا هەڵکەوتووە، بەبیانووی کەم ئاوی قەدەغە کراوە وبووتە هۆی ناڕەزایی وەرزێران وخەڵکی ناوچەکە و هەروەها دابەزینی ۵۰%ی بەرهەمهێنانی گەنمی ئەو ناوچەیەی لێکەوتووەتەوە.

لەلایەکی ترەوە هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کە دەوڵەت بڕی۶۰میلیارد تمەن خەساری سەرما بەرکەوتنی بەرهەمە کشتووکاڵییەکانی وەرزێرانی سەنقوڕی کەتایبەت بە ساڵی۱۳۹٤ه هەتا ئێستا پێیان نەدراوە کە زیاتر لە ٤۵ میلیارد تمەنە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە هەنووکە ۷بەنداو لەشوێنە جیاجیاکانی پارێزگای کرماشان لەحاڵی بەرهەمهێناندایە کە ۳۲هەزار هێکتار لەزەوییەکانی پارێزگای کرماشان و پتر لە ٤۸هەزار هێکتار لەزەویی ناوچە ناوەندییەکانی جوگرافیای سیاسی ئێران ئاودێر دەکەن.

زۆربەی وەرزێرانی ئەم ناوچەیە لەم باوەڕەدان کەسیاسەتی دامەزراو لەسەر هەڵاواردنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەرامبەر بە هاوڵاتیان و وەرزێرانی ئەم ناوچەیە، دەرخەری کۆچ پێکردنیی زۆرە ملەی وەرزێران ولەناوبردنی ژینگەی سرووشتی ئەم ناوچەیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان