بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،ڕادیۆ فەردا لەهەواڵێکدا، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک)ی وەکوو ڕێخراوێکی “تیرۆریستی” ناوزەد کرد وڕایگەیاندووە کەئەم پارتە لەلایەن زۆرینەی ووڵاتەکانی جیهان وئەمریکاوە لەلیستەی پارتە “تیرۆریستی “یەکانە ،بەڵام ئەم بانگەشەیە لەکاتێکدایە کە تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران وتورکیا ئەم پارتەیان وەکوو تیرۆریست ناساندووە کەهەر دوو ووڵات لەپێشێلکاری مافی مرۆڤ ومافی نەتەوەکان وئایینەکانی دیکە لەجیهاندا بەدەیان جار لەلایەن دامەزراوە جیاجیاکانەوە لێپێچینەوەیان لێ کراوە ومەحکووم کراون.
ئەم مێدیا(پێگەیەنەرە)لە هەواڵەکەیدابەئاماژە بەتێهەڵچوونی ئەم پارتە کوردستانییە لەگەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی هەوڵی داوە بەپشتبەستن بەم جۆرە زانیارییە ناڕاست وبێ نرخانە، بیروڕای گشتی دژبەم پارتە وبزوتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان بوروژێنێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەپێوەندی لەگەڵ ئەم پرسە داوا لەم مێدیا فارسی زمانە دەکات،پاش پێداچوونەوە وچاک کردنی ئەم هەواڵە،بەبێ گرێدراوی ودەستێوەردانی ڕوانگە سیاسیێەکانی ،تەنیا کاری هەواڵ بڵاوکردنەوە بکات وزانیاری هەڵە وچەواشەکاریانە نەدات بەحەڵک،پێویستە ئەخلاقی ڕۆژنامەوانی وڕاگەیاندنی بپارێزێ وبەبێ هیچ بیرتەسکییەک ڕاستییەکان ڕووماڵ بکات.
پێویستە ئەم مێدیا فارسی زمانە داوای لێبوردن لەگەلی کورد و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)بکات وهەوڵ بدات بەدوور لەهەڵوێستی سیاسی وچالاکی ئازادی مێدیایی بەئەنجام بگەیەنێت.
جێگەی باسە کەپارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پەژاک)لەهیچ لیستەیەکی تیرۆریستی دا نییە و وەکوو بەشێک لە بزووتنەوەی ئازادی کوردستان سەرقاڵی چالاکی سیاسی،کۆمەڵایەتی وکەلتوورییەکانییەتی لەجوگرافیای کوردستاندا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان