کێشەی کۆمەڵایەتی قاچاخ وبازرگانی پێکردنی ژنان لە ووڵاتی ئێران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ،لەڕاپۆڕتی ساڵانەی UNODC ،ڕاگەیەندرا،بەکارهێنان وکەڵک نابەجێیی جنسی وکاری زۆرە ملێ ،بەرچاوترین هۆکارەکانی قاچاخی مرۆڤ دێنە هەژمار کەقوربانییەکانی پەلکێشی سواڵ ،پێک هێنانی ژیانی هاوبەشی زۆرەملە ولەشفرۆشی دەکات.
کۆمەڵەی سازمانی نەتەوە یەکگرتووەکان قاچاخی کردن بەژنانی ،لەگواستنەوەی بەدزەوە لەلایەن کەسانێکەوە لە ناوبەری سنوورە فەرمی ونەتەوەییەکانەوە، وبەگشتی لەلاەن ئەو ووڵاتانەوەی خاوەنی ئابوورییەکی لاوازن،بەئامانجی ڕاکێش کردنی ژنان وکچان بۆدۆخێکی لێ بایەخمەندبوون وسوودبەخش وزاڵمانە،لەڕوانگەی جنسی وئابوورییەوە بەمەبەستی بەرژەوەندی وبەکارهێنەران(قاچاخچییەکان)، دەخاتە بن لێکۆڵینەوە.

دیاردەی مەترسیداری قاچاخی ژنان لەئێران، ڕاستییەکی شاراوە وکێشەیەکە ،کەبەهۆی تابۆبوونی پرسە جنسییەکانەوە لەئێران،بەشێوازێکی تەواو جیددی نەکەوتۆتە بەر شیکاری ولێکۆڵینەوە ولەوبارەشەوە ڕۆماڵ ناکرێت.

لەم ساڵانەی دواییدا، ڕووداوگەلێکی نەگۆنجاو لەپێوەندی لەگەڵ قاچاخی کچانی ئێرانی بۆووڵاتانی دەرووبەری دووڕگەی عەرەبی وهەرێمی کوردستان ڕاپۆڕت کراوە.لەقاچاخی ئەم کچانەدا،گرووپێکی گەوره لەمافیای قاچاخ کەسەرچاوەکەی بۆلێژنەی دەسەڵات لەئێراندا دەگەڕێتەوە،پاش خڵەتاندن وفریوی کچان،دەیان فرۆشن.ئەم دیاردەیە شەپۆلێکی ڕوولەزیاد بوونی لەئێراندا لەخۆگرتووە ،کەهۆکارەکانی سەرهەڵدانی وەها دیاردەیەک بەم شێوەیە:
۱ــ گرفت وقەیرانی ئابووری(هەژاری وبێکاری)
۲ــ پرسی کۆمەڵایەتی،لەزۆربەی بابەتەکاندا کێشەی ناوبەری بنەماڵە،وەکوو تووشبوونی گەورەکان بەمادە هۆشبەرەکان،جوێ بوونەوە،خوێندن وکەلتووری پیاوسالار وزەماوەندی زۆرەملەی کچانی کەم تەمەن(منداڵان)
لەدرێژەی ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە کەلە ووڵاتی ئێران لەمەڕ گرفتی قاچاخی ژنان ،یاسایەکی تایبەتی وسەربەخۆ لەمەڕ ئەم مژارە گەڵاڵە نەکراوە وڕێک بەهۆی نەبوونی یاسایەکی دیاریکراو،ئەم یاسایە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە.
پاشهاتەکانی قاچاخی ژنان،لێکەوتەی نیگەتیڤ وکارەساتباری بەدوادا دێت کەلە ئاستی تاکی وکۆمەڵایەتییەوە هەڵدەسەنگێندرێ.برینداربوونی کەرامەت وپێگەی مرۆیی،دابەزینی پێگە وکەسایەتی ژن،بەهرەمەندی جیاجیای جنسی وجەستەیی،سەرلێ شێوان وتەریک وبێ دەسەڵات لەوڵاتێکی دیکە وداهاتووی نادیاری تووشبوون بەنەخۆشییەجنسییەکان،ئەوژنانەی کەلەڕێی قاچاخەوە دەچنە لەشفرۆشییەوە ،کاریگەرییەکی هەرەزۆری بۆگواستنەوەی ڤایرۆسی H.I.V(ئایدز)هەیە.ژنانی قوربانی قاچاخ کەبەزۆرە ملە لەش دەفرۆشن،هەربۆیە ئەگەری تووشبوونی ئەوان بەڤایرۆسی ئایدز بە پلە زۆرترە لە هەرتوێژێکی دیکەی کۆمەڵگا.لەوڕووەوە کەووڵاتی ئێران لەووڵاتانی هەژار وتووشی داشکانی ئابوورییە،هەربۆیە هەڵگری هەمە چەشنە ئاڵۆزی کۆمەڵایەتییە کەبەهۆی هەژاری هەرە زۆر، ژنان ئامادەن خۆلەهەر کارێک بدەن ،تەنانەت لەشفرۆشیش.

بەپێیلێکدانەوەکانی ڕاپۆرتەکە،مافیای قاچاخی ژنان لەئێران،ژنان وکچانی هەڵهاتوو لەبنەماڵە کەبەگشتی خەسار هەڵگرترن ،کەبەنۆبەی خۆی پێکهێنەری هۆکارەگەلێکی وەکوو هەژاری ئابووری بنەماڵەن کەتەنانەت هەندێ جاریش دیتراوە کەبابی بنەماڵە ناچار بووە کچی خۆی بفرۆشێ.
قاچاخچییەکان، بەزۆری ئەم ژنانە وکچە گەنجەکان دەبەن بۆ ووڵاتانی عەرەبی ،بۆوێنە دوبەی، وڵاتگەلی وەکوو تورکیا،ئەرمەنستان وهەرێمی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: