ئاوارەکانی شەنگال بۆ گەڕانەوە بۆ شوێنی خۆیان داوای هاوکاریی دەکەن

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئاوارەکانی شەنگال کە نیشتەجێی کامپی مام ڕەشان-ن لە دوای سێ ساڵ ئاوارەبونیان، داوا دەکەن کە خزمەتگوزاری بۆ شەنگال بکرێت تاوەکو بتوانن ئەوانیش بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.
هاوڵاتیانی شەنگال لە دوای هاتنی چەتەکانی داعش بۆ ناوچەکەیان ئاوارەی پارچەکانی دیکەی کوردستان بوون، بەشێک لە ئاوارەکانی شەنگال لە کامپی مام ڕەشان لە دەڤەری شێخان دەمێننەوە، لەسەر دۆخی ژیانیان بۆ ڕۆژنیوز دەدوین.

هاوڵاتیانی ئاوارەی شەنگال لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنیوز باس دەکەن: شەنگال هیچ خزمەتگوزارییەکی نیە، لە نەبوونی ئاو و کارەبا و خانویەکی باش تا بگەڕێینەوە سەر ماڵ و ژیانی خۆمان، هیچ شتیک بۆ شەنگال نەکراوە لەو کاتەوەی لەدەستی داعش ڕزگار بووە. هیوا و خەونمانە کە بگەڕێینەوە شەنگال، ئەو شوێنەی کە هی باو و باپیرانمانە، بەڵام سەیردەکەین شەنگال هیچ ئاوەدانێکی بۆنەکراوە.
هیچ کاریکمان بۆ ناکرێت، جاران لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە یارمەتیمان وەردەگرت، بەڵام ئێستا وەک پێویست نییە و کەم بوەتەوە، هەروەها ناو کابینەکان زۆر گەرمن و نەبوونی کارەباش وایلێکردووین کە لە بەر سێبەر دابنیشین نەک بچینە ناو کابینە ئاسنەکانەوە و بخەوین، چونکە زۆر گەرمە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان