ئەنجوومەنی نوێنەرانی دەوڵەتی ئەمریکا دەستوورێکی پەسەند کرد کەلەودا هێرشی پارێزەران ولایەنگرانی سەرۆک کۆماری تورکیا(ڕەجەب تەیب ئەردوغان) بە ناڕازیان لەپێتەختی ئەمریکا”واشنگتۆن” کەلە۱۶ی مانگدا ڕوویدا ،مەحکووم کرد وداوای سزادانی ئەوانیان کردووە.
دوانیوەڕۆی سێ شەممە ۶/۶/۲۰۱۷ ئەنجوومەنی نوێنەرانی سێنای ئەمریکا،پڕۆژەیەکی دەستووری بەژمارەH.Res354ی بەدەنگی ۳۳۹۷نوێنەر پەسەند کرد وئەمەلە حاڵێکدابوو کەهیچکام لەنوێنەران دەنگی دژبەو پڕۆژەیان نەدا.
لەم پڕۆژە دەستوورییەدا جەخت کراوەتەوە کەگردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی مەدنیانە وبێ توندوتیژی ودەربڕینی بیروباوەڕی ئازاد لەئەمریکا،لەبنەما سەرەکییەکانی دیمۆکڕاسی لەم وڵاتەدایە ولەدرێژەدا دەڵێ کە هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەشێوازێکی نادیمۆکڕاتیک وتوندوتیژانە لەگەڵ ناڕازیان هەڵسوکەتیان کردووە وهەر بەرپرسێکی تورکیا لەبەڕێوەبەرایەتی ئەم هێرشانەی لەئەستۆ بووە،بەپێی یاساکانی دەوڵەتی ئەمریکا محاکمە دەکرێ.وپێویستە کە وەزارەتی دەرەوە مافی فەرمی دیپلۆماتیک لەوکەسانە یان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا کەبەشداری ئەم هێرشە بوون وەربگرێتەوە بۆئەوەی جارێکی دیکە شایەتی ڕووداوی لەو شێوە نەبین.
“ئیدوارد ڕویس”نوێنەری کۆماری خوازی ئەنجوومەنی نوێنەران لەدانیشتنی پەڕلەمانیدا ڕایگەیاند،ئەو هێرشەی پارێزەرانی ئەردوغان لەمانگی ڕابردوو بەئەنجامیان گەیاند یەکەم جار نییە بەڵکوو جاری سێیەمە وپێویستە وەزارەتی دەرەوە وسیستەمی ئەمنییەتی ئەمریکا تەدبیری ووشیارانە وەربگرێ بۆئەوەی لەداهاتوودا هێرشی لەوچەشنە دووپات نەبێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان