سەربازێکی کورد بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی نهێنی شاراوە دەسبەسەرکرا

سەربازێکی کورد بەتۆمەتی بڵاوکردنەوەی نهێنی شاراوە دەسبەسەرکرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی جۆزەردان هێزە ئیتلاعاتییەکانی سەربە پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی کۆمار ئیسلامی ئێران “تاهیری خورشیدی”۲۱ساڵ تەمەن خەڵکی گەڕەکی سەیدئاوای شاری شنۆیان دەسبەسەرکرد.

بەگوێرەی هەواڵەکە تاهیر خورشیدی کەلەبەشی کۆمپیوتەر و(نرم افزار)ی پاراستنی زانیاری سپای پاسدارانی شنۆ سەرقاڵی تێپەڕاندنی خولی سەربازی بووە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی بڵاو کردنەوە ودرکاندنی نهێنی تایبەتی سپای پاسدارانی ئەم شارەوە دەسبەسەرکرا.

هەروەها هاتووە کەسەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام بنەماڵەی خورشیدی بەمەبەستی زانیاری وەرگرتن لەچارەنووسی کوڕەکەیان،هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشنۆ لەوڵامدانەوە وپێدانی زانیاری لەمەڕچارەنووس وشوێنی ڕاگرتنی تاهیرخورشیدی تابەئێستە خۆیان بواردووە.

هەرلەم پێوەندییەدا هاتووە کەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ۸ی جۆزەردان هاوڵاتییەکی دیکەی کورد لەشاری شنۆ بەناوی “ئەمیر پەیغامی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە بەبێ ئەوەی هۆکار وجۆری تاوانەکەی پێ بکوترێ وتەنانەت بەبێ هەبوونی بەڵگەی دەسبەسەرکردنی قەزایی دەسبەسەرکرا.
بنەماڵەی ناوبراویش لەهۆکار وشوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بێ ئاگان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: